عێراق لە ماوەی 12 ساڵدا 900 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە

(0) / / ئاسیا / حەیان عەبدولغەنی عێراق


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە داهاتی نەوتی ئەم وڵاتە لە ماوەی 12 ساڵدا زیاتر لە 900 ملیار دۆلار بووە.
حەیان عەبدولغەنی هەواڵی زیاتربوونی داهاتە نەوتییەکانی عێراقی ڕاگەیاند و وتی کە لە ماوەی 12 ساڵدا ئەو داهاتە زیاتر لە 900 ملیار دۆلار بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە کەرتی نەوتی عێراق لە پاش 2003 دەسکەوتی زۆری هەبووە و ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوت زیاتر بووە.