ئەمریکا: سعوودیە و ئیسرائیل گەیشتوونەتە چوارچێوەی سەرەکی ڕێکەوتن

(0) / / ئەمەریکا / جۆن کێربی ئەمریکا سعوودیە ئیسرائیل


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەختیکردەوە کە دانوستانەکانی ئیسرائیل و سعوودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی هەیە و هەر دوو لا گەیشتوونەتە چوارچێوەی ڕێکەوتنی چاوەڕوانکراو.
جۆن کێربی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و سعوودیە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەیان داڕشتووە کە بڕیارە لە نێوانیاندا واژۆ بکرێت.
ناوبراو بە بێ ئەوەی کە وردەکارییەکان بخاتەڕوو، وتی کە لایەنەکان وەک ڕێکەوتنێکی دیکە دەبێت ئیمتیاز بدەن.
کۆشکی سپی ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعوودیە دەستپێکردووە.