نوێترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکەی حەمدانیە ڕاگەێندرا

(0) / / ئاسیا / هەولێر


Oct 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
نوێترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنە لە هۆڵێکی حەمدانیە لە لایەن تەندرووستی پارێزگای نەینەواوە ڕاگەێندرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەی هۆڵێکی قەزای حەمدانیە گیانیان لە دەستداوە، گەیشتووەتە 122 کەس.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە 20 کەسیش بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ دەرەوەی وڵات نێردراونو 3 برینداری دیکەش بۆ ناردنە دەرەوە ئامادە کراون و 12 برینداریش لە نەخۆشخانە جیاجیاکاندا ماونەتەوە کە 7 کەس لەوان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکدان.