ئەمریکا: دوور نییە ئێران ڕاستەوخۆ بچێتە شەڕی غەززەوە
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوور نییە ئێران بژاردەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە شەڕی غەززە جێبەجێ بکات.
جیک سالیوان ڕایگەیاند کە واشنتن نیگەرانی هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانە.
ناوبراو وتی کە زانیاری وەهامان نییە کە بزانین هەڕەشە مەیدانییەکان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جیاوازە و مەترسی پەرەسەندنی شەڕەکە لە ئارادایە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی کە واشنتن هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکانی غەززە دەدات.
تێبينيێك بنێرە: