حزبوڵڵای لوبنان: لە شەڕداین
(0) /
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە داواکارییەکی زۆر بۆ نەبوونی دەستێوەردان لە شەڕی غەززە بە ئێمە گەیشتووە بەڵام لەم شەڕەداین.
نەعیم قاسم ڕایگەیاندووە کە دوژمنان لە هێزی لایەنەکانی خۆڕاگری دەترسن و بۆ ئەمەش بەردەوامن لە بۆردومانکردنی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی تەواوی شەڕی غەززە دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ڕاشیگەیاندووە کە خۆڕاگری تەنیا گرووپ و ناوچەیەک نییە، بەڵکوو تەواوی گەلە.
تێبينيێك بنێرە: