بنکەی عەین ئەسەد جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج

(0) / / ئاسیا / عێراق عەین ئەسەد


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە جارێکی دیکە بنکەی سەربازی ئەمریکایان لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکی گرووپەکانی خۆڕاگری عێراقدا هاتووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لەو هێرشەدا کەڵک لە دوو درۆن وەرگیراوە و ڕاستەوخۆ ئامانجە دیاریکراوان پێکراون.
پێشتریش باس لەوە دەکرا کە بنکەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.