سزاکەی شێروان شێروانی کەمکرایەوە

(0) / / كوردستان / شێروان شێروانی


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند کە پاش تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای هەولێر کە شێروانی شێروانی، یەکێک لە گیراوانی بادینانی بە چوار ساڵ زیندانی سزادا، ئەمڕۆ بڕیارەکە تەمییز کراوەتەوە و سزاکەی بۆ دوو ساڵ کەمکراوەتەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی دادگای تاوانی دووی هەولێر لە ٢٠ی تەمووزی ئەمساڵدا سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی یەکێک لە گیراوانی بادیناندا سەپاند، داوای تەمییزکردنەوەی بڕیارەکەیان کردووە و ئەمڕۆ سزاکەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، شێروان شێروانی بە تۆمەتی تەزویر کردن و بەپێی مادەکانی ٢٩٥ و ٢٩٨ دوو ساڵی دیکە سزادراوە.
سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو شێروان شێروانی لە ئەیلولی ئەمساڵدا ئازادبکرێت، بەڵام لە نیسانی ئەمساڵدا کەیسێکی دیکەی لە دژ جوڵێنرا و بەهۆیەوە حەوت مانگی دیکە سزادرا.