شێروان شێروانی داوایەک لە ڕای گشتی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / شێروان شێروانی


Sep 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

تیمی کوردستانی عێراقی CPT ڕایگەیاندووە کە شێروان شێروانی پەیوەندی پێوەکردوون و باسی لە خەراپی دۆخی زیندانیانی بادینان کردووە و داواشی لە خەڵکی کوردستان کردووە کە بۆ پاڵپشتی زیندانییەکان چالاکی بنوێنن.

لە ڕاپۆرتێکی ئەو تیمەدا هاتووە کە شێروانی پەیوەندی تەلەفوونی لە گەڵ ئەواندا کردووە و باسی لە خەراپی دۆخی تەندرووستی ئەو زیندانییانە کردووە کە ژمارەیان 81 کەسە و مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت هەندێک لەوان ئاویش ناخۆنەوە.

ئەو زیندانییە داوایکردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی زیندان بۆ پاڵپشتی لەوان چالاکی بنوێنن.

شێروان شێروانی هەروەها نیگەرانی ئەو هاوڕێ زیندانییانەی بووە کە تا ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ماونەتەوە./.