سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک لە ڕیازە

(0) / / ئاسیا / ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە سعوودیە لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ئیبراهیم ڕەئیسی بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەردانی ڕیازی کرد. کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە بەڕێوە دەچێت.
ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمارێکی ئێرانە لە پاش 11 ساڵ بۆ سعوودیە و چەندین مانگ لە پاش کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی هەر دوو وڵات.