خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی بەخشرایە نیاز عەبدوڵڵا
(0) /
لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕادەربڕین بەخشرایە نیاز عەبدوڵڵا.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی 16 ی تشرینی دووەمی 2023 لە شاری نیۆیۆرک لە لایەن کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانیی پێبەخشراوە.
ئەو خەڵاتە ساڵانە لە لایەن کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانەوە دەبەخشرێتە ڕۆژنامەنووسانی خەباتکار لە پێناو ئازادی و دژایەتی گەندەڵی.
تێبينيێك بنێرە: