ئێران مووشەکێکی نوێی نمایش کرد

(0) / / ئاسیا / ئێران سوپای پاسداران مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە میانەی بەسەرکردنەوەی پێشانگای دەسکەوتە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لە لایەن ڕابەری باڵای ئێرانەوە، مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح ی 2 نمایش کرا.
ئێران ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکە توانای بڕینی مەودایەکی 1400 کیلۆمەتریی هەیە و دەتوانێت سەرجەم قەڵغانەکانی بەرگری تێپەڕ بکات.
هەروەها گۆڕانکاری لە کڵاوەی جەنگیی ئەم مووشەکەدا کراوە و بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە کە لە ڕیزی ئەو 5 وڵاتەدان خاوەنی ئەم پێشکەوتن و تەکنۆلۆژیا مووشەکییەن.