بایدن:هیوادارین ئاگربەستی غەززە درێژ بکرێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / میسر قەتەر غەززە حەماس جۆبایدن ئەمریکا


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیوای ئەوەی خواستووە کە ئاگربەستی غەززە ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکاندا بەردەوام بێت.
جۆبایدن ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت حەماس ژمارەیەکی زیاتر لە ئەمریکییەکان ئازاد بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە وتووێژی تەلەفوونیی لە گەڵ میری قەتەر، وتی: ئاڵوگۆڕی دیلەکان سەرکەوتووە و دەبێت بەردەوام بێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئامانجی ئێمە درێژکردنەوەی ئاگربەستە بە ئامانجی ناردنی هاوکاری زیاتر بۆ غەززە و ئازادکردنی تەواوی دیلەکان.
وتیشی کە لە گەڵ میری قەتەر و سەرۆک کۆماری میسر درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی تەواوی دیلەکان دەدەم.