محەممەدی حاجی مەحمود: هەڵبژاردنەکانی کوردستان دوا دەکەوێت
(0) /
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە ناچێت.
محەممەدی حاجی مەحمود بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی دووی ساڵی داهاتوو بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو وتی کە زۆربەی لایەنەکان حەز ناکەن هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت لە بەر ئەوەی کە خەڵک لەوان ناڕازییە.
وتیشی کە ئەگەر لە مانگی شەشدا بەڕێوە بچێت باشترە بەڵام دواکەوتنی زیانی هەیە و مەترسی لە سەر هەرێم و حکومەت و دەزگاکانی دیکەش دادەنێت.
تێبينيێك بنێرە: