حەماس مەرجی دەستپێکردنی دانوستانی ئازادکردنی سەربازە دیلەکانی ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / غەززە حەماس ئۆسامە حەمدان


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە کاتێکدا کە هێشتا چارەنووسی ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە دیار نییە کە درێژ دەکرێتەوە یان نە، حەماس مەرجی دەستپێکردنی دانوستانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دیلە سەربازەکانی ئاشکرا کرد.
ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی حەماس ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە باس لە بابەتی ئازادکردنی دیلە سەربازەکان بکرێت بە هۆی ئەو هەموو ئێش و ئازارەی بەر خەڵکی غەززەوە کەوتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ئەگەری ڕاگرتنی تەواوی شەڕ دەکرێت دانوستان لە سەر ئاڵوگۆڕی دیلە سەربازەکان بکرێت.