بەریتانیا کەشتییەکی سەربازیی ڕەوانەی کەنداوی فارس کرد

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا ئەمریکا کەنداوی فارس ئیسرائیل


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی سەربازیی بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئاسایشی ناوچەیی ڕەوانەی کەنداوی فارس کردووە.
حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە کەشتی سەربازی دایمۆندی سەر بە هێزی دەریایی ئەو وڵاتە ڕەوانەی ناوچەی کەنداوی فارس کراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە کە ئەو کەشتییە بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ڕەوانە کراوە.
ئەمریکاش وەک پشتیوانییەک لە ڕژێمی ئیسرائیل لە شەڕی ئێستای غەززە، دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.