قوباد تاڵەبانی لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان قوباد تاڵەبانی


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدرێت هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا و بە شێوەی دادپەروەرانە و پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.
قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی کۆنسووڵی نوێی فەرەنسا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە تایبەت لە کەرکوک، وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا کراوە و پێویستە لە پاش هەڵبژاردنەکان لە ئیدارەی شارەکەدا هیچ پێکهاتەیەک هەست بە ستەم و پەراوێزکەوتن نەکات.
ناوبراو جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و وتی کە هەموو هەوڵێک دەدەین لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.