ئیسرائیل دوو مەرجی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / غەززە ئیسرائیل


Dec 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دوو مەرجی ئەو ڕژێمەی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی کانوونی یەکەمی 2023 و لە شەست و دووەمین ڕۆژی شەڕی غەززە ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی ئەم شەڕە دوو مەرجی هەیە، یەکەم ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و دووەم ڕاگەیاندنی شکست و خۆبەدەستەوەدانی بزوتنەوەی حەماس.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بە سەر ئەم شەڕەدا، ئیسرائیل لە گەیشتن بەو دوو ئامانجە شکستی هێناوە، نە بارمتەکان بە تەواوی ئازاد کراون و نە حەماسیش لەناوبراوە، بەڵکوو درێژە بە بەرگری دەدات و زیانێکی زۆریشی بە هێزەکانی سوپای ئەو ڕژێمە گەیاندووە.