بەرپرسێکی ئیسرائیلی داوای زیندەچاڵکردنی دیلەکانی فەڵەستین دەکات
(0) /
جێگری سەرۆک شارەوانی قودس خەڵکی فەڵەستینی بە مێرولە ناو بردووە و داوایکردووە لە دیلەکانی فەڵەستین زیندەچاڵ بکرێن.
ئارییە کینگ لە پەیامێکدا داوای لە بەرپرسانی تەل ئەبیب کردووە کە گیراوان و دیلەکانی فەڵەستین زیندەچاڵ بکەن.
ناوبراو دیلەکانی فەڵەستینی بە نازییەکان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە زیندەچاڵکردن تەنیا ڕێگای هەڵسووکەوتە لە گەڵ ئەوان.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیللە خەڵکی فەڵەستینی بە گرووپێکی مێرولەکان ناو بردووە.
تێبينيێك بنێرە: