دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: سەنگەرگواستنەوە بابەتێکی ئاساییە

(0) / / كوردستان / نیشتمانی کوردستان هەولێر کەرکوک


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
پاش ئەو کۆبوونەوە، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەبارەت بە سەنگەرگواستنەوەی کادیرانی یەکێتی و پارتی وتی کە ئەوە شتێکی ئاساییە و کاریگەری ئەوتۆی لە سەر پەیوەندییەکانی ئەم دوو حیزبە نابێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی وتی کە پەیوەندییەکان باش چوونەتە پێشەوە و کاریگەری باشی لە سەر هەڵبژاردنەکانی کەرکوک هەبووە، ئەگەر سەرنج بدەن ململانێی خەراپ لە کەرکوک لە نێوان پارتی و یەکێتی نەبووە وەک ئەوەی هەندێک چاوەڕێیان دەکرد.