کۆچی دوایی میری کوێت

(0) / / ئاسیا / میری کوێت نەواف ئەحمەد جابر سەباح


Dec 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
میری کوێت لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت ئەمڕۆ شەممە 16 ی کانوونی یەکەمی 2023 کۆچی دوایی کرد و سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئەو وڵاتە بە ڕاگرتنی بەرنامەکانی خۆیان، خوێندنەوەی قورئانیان بڵاو کردەوە.
نەواف ئەحمەد جابر سەباح لەدایکبوونی 25 ی حوزەیرانی 1973 بوو کە لە 29 ی ئەیلولی 2020 پاش کۆچی دوایی سەباح ئالی ئەحمەد جابر سەباح وەک میری کوێت دەستبەکاربوو.
دیوانی میریی کوێت لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە. نەواف ئەحمەد ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە مەشعەل ئەحمەد سەباح زڕبرای میری کۆچکردوو و جێنشینی کوێت، وەک میری نوێ دەستنیشان بکرێت، هەرچەندە ناوبراویش تەمەنی 83 ساڵە.