سەبارەت بە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بڕیارێک دەرکرا

(0) / / كوردستان / مووچە


Dec 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی کردووە کە سێ مووچەی کۆتایی ساڵی 2023 بە شایستەی خەرجنەکراوی فەرمانبەران هەژمار بکەن.
بە پێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دیوانی وەزارەت کراوە، داواکراوە کە گشتاندنێک بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریاری تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لە سەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاری بە ناوی مووچەی شایستەی خەرجنەکراو بکەن کە بە گوێرەی بنەما ژمێریارییەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجییانە دەگرێتەوە کە پێویستە لە کاتی خۆیاندا خەرجبکرێن.
لەو نووسراوەدا هاتووە کە ئەو سێ مووشەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراوەکان. هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ گێڕانەوەی ئەو مووچانە بۆ سەر هەژماری پێچەوانە و خەرجکردن کە بە گوێرەی ڕێکارە داراییەکان دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت و ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و وادەی خەرجکردنیشی دیاری بکرێت.