وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

(0) / / كوردستان / هەڵەبجە


Dec 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نووسراوێکی ئاراستەی پەروەدەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین کردووە و داوا دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم.
 
بەپێی نووسراوەکە، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەڵسەنگاندنی نیوەی وەرزیان لەسەر نمرەکانی (10-20-10) کردووە، ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە ئەنجام بدەن.
ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی نمرەی تاقیکردنەوەی نوسینەکی 20 نمرەیییان ئەنجام نەداوە، ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 80 نمرە ئەنجام بدەن.
هاوکات، ئەوەش هاتووە کە 80 نمرەکە بەم شێوازە رێک دەخەن:
خاڵی یەکەم، نمرەی بەدەستهاتوو لە 80 نمرە، دابەشی چوار دەکرێت بۆ دەرهێنانی 20 نمرەی تاقیکردنەوەی نوسینەکی.
خاڵی دووەم، نمرەی بەدەستهاتوو لە 80 نمرە لێکدانی 0.75 بکرێت بۆ دەرهێنانی 60 نمرەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز.
خاڵی سێیەم، نمرەی کۆتایی هەردوو خاڵی یەکەم و دووەم نزیک بکرێتەوە بۆ نمرەی"تەواو"، ئەگەر نمرەکە بە کەرت دەرچوو.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدەن، بۆ وەرزی دووەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن.