دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

(0) / / كوردستان / ھەرێمی کوردستان عێراق


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ یەک شەممە دادگای فیدراڵیی عێراق دوو دۆسیەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات و بڕیارە ژمارەیەک مامۆستاش لە دانیشتنەکەی دادگادا ئامادە بن.
یەکەم دانیشتنی دادگا دەربارەی سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن چوار فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و داواکراوە دادگا ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم پابەند بکات بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و گێڕانەوەی مافەکانیان.
 ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووەم تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لە لایەن نۆ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.
سکاڵاکارەکان، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.