پارتی: دەنگەکانمان زیاتر بوون

(0) / / كوردستان / عێراق مەحمود محەممەد


Dec 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەبوونی تێبینی لە سەر کۆی پرۆسەکە، بەشدارییان کردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرباری تانە و تێبینییەکان، وەک پارتی ئامادەن بۆ وتوویژ و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکان.
مەحمود محەممەد ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاستەبگییەکی زۆر بۆ پارتی درووست کرا، لە گوشارە ئەمنی و سیاسییەکانەوە تا بەکارهێنانی لایەنی دارایی بۆ کڕینی ویژدانی هەندێک لە خەڵک.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە قەبارەی دەنگی هەندێک لایەن ئاگادارین و دڵنیاین دەنگەکانی پارتی زیاترە لەوەی راگەێندراوە و ئەم کەم و زیادەش پەیوەندیی بە حیساباتی سیاسییەوە هەیە.