ئێران ڕەتیدەکاتەوە هاوکاری سەربازیی یەمەنی کردبێت
(0) /
پاش ئەوەی کە ڕۆستەم قاسمی وەزیری پێشووتری نەوت و یەکێک لەو کەسانەی دەنگۆی کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران هەیە، ڕایگەیاند کە تاران هاوکاری سەربازی و ڕاوێژکاریی پێشکەش بە ئەنسارووڵای یەمەن کردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا لێدوانەکانی ناوبراوی ڕەتکردەوە و بە پێچەوانەی سیاسەتی تاران ناوی بردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی ڕۆستەم قاسمی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی روسیا الیوم هەڵوێست و سیاسەتی فەرمی حکومەتی تاران نییە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئێران پاڵپشتی سیاسی لە یەمەن کردووە و پابەندی هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: