بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی کرمانی کرد

(0) / / كوردستان / نیشتمانی کوردستان کرمان ئێران


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئیدانەکردنی لە سەر کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان لە ئێران بڵاو کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لەو پەیامەدا بە توندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمانی کردووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیی ئاراستەی گەلی ئێران و کەسوکاری قوربانییەکان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەرکی هەموو لایەکە بە یەکگرتووییەوە هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەکبخەن و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی هاوسۆزە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواستووە.