ئەمریکا لە ڕێگای وڵاتێکی عەرەبییەوە پەیامێکی بە ئێران گەیاندووە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل سوریا حوسێن ئەکبەری ئێران ئەمریکا


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە سوریا ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی لە ڕێگای وڵاتێکی عەرەبی پەیامێکی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە.
حوسێن ئەکبەری ڕایگەیاندووە کە ئێران لە 10 ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای وڵاتێکی عەرەبی ناوچەکەوە پەیامێکی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان نایانەوێت شەڕی ئێستای ناوچەکە پەرە بستێنێت.
باڵیۆزی ئێران لە سوریا ڕەخنەی لە ئەمریکییەکان گرتووە کە لە لایەکەوە داوای ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ دەکەن و لە لایەکی دیکەوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.