کەناڵ 8 دەستی بە پەخش کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Jan 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
کەناڵێکی ڕاگەیاندنی ئاسمانی لە شاری سلێمانی دەستی بە پەخش کرد
شەوی پێنج شەممە 18 ی کانوونی دووەمی 2024، لە شاری سلێمانییەوە کەناڵ 8 دەستی بە کارەکانی کرد کە پێک دێت لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بە زمانی کوردی و ماڵپەڕ و ڕادیۆ و سەنتەرێکی توێژینەوە.
درووشمی کەناڵەکە ئەوەیە کە ئێوە شایەنی ڕاستین و سەر بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، هەرچەندە ئەحمەد نەجم سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە دامەزراوەیەکی هاوچەرخە و سەرچاوە داراییەکانی لە لایەن خەڵکەوە دەبێت.