سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە دە ساڵ زیندان سزا درا

(0) / / ئاسیا / عمرانخان پاکستان


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیارییە نهێنییەکان، هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو و وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستان بە 10 ساڵ زیندان سزا دران.
میدیاکانی پاکستان وەک گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسی باسی سزادانی هەر یەک لە عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشوو و شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتەیان کردووە کە لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەڵگە و زانیارییە نهێنییەکان بە 10 ساڵ زیندان سزا دراون.
ئەو بەڵگەیە کە ئاماژەی پێدراوە، بەڵگە و زانیارییەکی نهێنی بووە کە لە لایەن باڵیۆزی پاکستان لە واشنتن ڕەوانەی ئیسلام ئاباد کرابوو.
عمرانخان نیسانی 2022 لە لایەن پەرلەمانی پاکستانەوە متمانەی لێوەرگیرایەوە و لە پۆستەکەی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دوورخرایەوە.