یۆنان: 40 فڕۆکەی ئێف 35 لە ئەمریکا وەردەگرین

(0) / / ئەورووپا / کریاکۆس میتسۆتاکیس ئەمریکا یۆنان


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 40 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 لە ئەمریکا وەردەگرێت و بودجەی ئەم گرێبەستە سەربازییەش دابین کراوە.
کریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند کە نامەی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای سەبارەت بە ڕەزامەندیی واشنتن لە سەر فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 وەرگرتووە.
ناوبراو نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بە بەڵگەی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناو برد و وتی کە یۆنان هەوڵی سەقامگیری دۆخی ناوچەکە دەدات.
وتیشی کە ئێمە دەتوانین 40 فڕۆکەی ئێف 35 بکڕین و بودجەی ئەمەش دابین کراوە.
یۆنان لە ساڵی 2009 ەوە تا ئێستا هەوڵی کڕینی فڕۆکەی ئێف 35 دەدات و بە هۆی قەیرانی داراییەوە بەردەوام ئەم هەوڵەی مسۆگەر نەبووە.