پارتی داوا دەکات حیزبەکانی دیکە لە دژی پەکەکە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن

(0) / / كوردستان / پەکەکە


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت ڕاستی بەرخۆدانی حکومەتی هەرێم بۆ خەڵک ڕوونبکەنەوە لە سەر پەکەکە تا دواتر تۆمەتبار نەکرێن بەوەی کە شەڕخواز یان دەستپێشخەری شەڕن.

عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە داوامانکردووە پەکەکە ئەو ناوچانە بە بێ شەڕ ڕادەستی پێشمەرگە بکاتەوە کە لێی جێگیرە.

ناوبراو وتی کە ئێمە لە گەڵ شەڕ نین بەڵام پەکەکە هیچ نەفەسێکی بۆ نەهێشتووینەتەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی هەروەها داوای لە حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردووە کە لەم پرسەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە و لە دژی پەکەکە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن./.