قوباد تاڵەبانی دەڵێت بودجە بۆ وشکەساڵی تەرخان دەکرێت
(0) /
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بودجەیەکی تایبەت بۆ وشکەساڵی تەرخان دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە یەکەم ئەولەویەت زامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ هاووڵاتیان و گرنگیدان بە پرۆژەکانی کەرتی کشتووکاڵی و پیشەسازی.
ناوبراو لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ هەماهەنگی بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکەساڵی و دانانی پلانی گونجاو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕاسپارد.
قوباد تاڵەبانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر وشکەساڵی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێش وتووێژ دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: