ئێران: ئەمریکا بەڵێنی دووبارەنەکردنەوەی سیاسەتەکانی ترەمپ بدات
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئەمریکا دەبێت دەستەبەری ئەوە بکات کە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ وەک پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی دووبارە نابێتەوە.
محەممەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە 21 ی شوبات دوا وادەی پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنی ناوەکی.
ناوبراو وتی کە کۆتایی ئەو وادەش بە واتای داخستنی دەرگاکان بە ڕووی زیندووکردنەوەی ئەو ڕێکەوتنەدا نییە.
زەریف وتی کە ئێران لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەکشاوەتەوە بەڵکوو تەنیا بەشێک لە بەڵێنەکانی هەڵپەساردووە.
وتیشی کە ڕێکەوتنی ناوەکی جارێکی دیکە دانوستانی لە سەر ناکرێت لە بەر ئەوەی کە پێشتر بە تەواوی دانوستانی لە سەر کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: