ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێیان بە سەر ئێراندا سەپاند
(0) /
ئەمریکا و بەریتانیا بە جیا سزای نوێیان بە سەر چەندن کەس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە محەممەد ڕەزا فەلاح زادە جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ئەلنەشیری ئەندامی ئەنساروڵڵای یەمەن و هەروەها خاوەنی کەشیییەکی بەکارهێنراوی ئێران بۆ گواستنەوەی کاڵای ئەم وڵاتەیان خستووەتە ڕیزی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سوپای ئێران لە ڕووی هەواڵگری و سەربازییەوە هاوکاری ئەنساروڵڵای یەمەن دەکات کە لە دەریای سوور هێرش دەکەنە سەر کەشتییە ئەمریکی و بەریتانییەکان.
هەروەها حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە 5 کەس و دامەزراوەی نوێی ئێرانی خستووەتە ڕیزی سزاکانەوە.
تێبينيێك بنێرە: