ئەمریکا ناڕاستەوخۆ بن سەلمانی بە شای داهاتووی سعوودیە ناو برد

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنی بلینکەن


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بڕیارە تا ماوەیەکی زۆر لەم وڵاتەدا حکومەت بکات و ئەمریکا دەبێت لە گەڵ ئەم بەرپرسانە هاوکاریی هەبێت.

ئەنتۆنی بلینکەن لە چاوپێکەوتنی کەناڵی cnn لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بۆ حکومەتی بایدن بۆ سزادانی محەممەد بن سەلمان لە سەر تیرۆری خاشقچی یان سەرۆک کۆماری چین بە هۆی فریودانی جیهان لە سەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هەنگاوی نەناوە، وتی: پێش ئەوەی کە بمانەوێت لە سەر ڕابردووی ئەوان بڕوانین یان لە داهاتوودا ڕێگری لەو ڕووداوانە بکەین، دەبێت سەرەتا دڵنیا بین کە چ ڕوویداوە و ئێمەش هێشتا لە ڕاستییەکان بێ ئاگاین.

ناوبراو وتی: حکومەتی ئەمریکا لە سەر دۆسیەی خاشقچی ڕاپۆرتێکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە ڕۆڵی بن سەلمان دراوە و ئەمەش پیشان دەدات کە ئەمریکا جێنشینی سعوودیە بە بەرپرسیار دەزانێت.

بلینکەن وتی: جێنشینی سعوودیە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر لە داهاتوودا حکومەتی بە دەستەوە بێت و دەبێت ئێمەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان کە گەڵ سەرکردەی سەرجەم وڵاتان هەڵسووکەوت بکەین، تەنانەت ئەگەر کردەوەکانی ئەوان لە ڕوانگەی ئێمەوە ئیدانە بکرێت./.