لە کەلار بە هێرشی درۆنی لە بارەگای حیزبێک درا
(0) /
له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لار به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو هه‌یه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئاداری 2024، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (درۆن) هێرش كرایه‌سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لار له نزیك قوتابخانه‌ی سه‌فین.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی پۆلیس ڕایگەیاندووە کە به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژراوه.
وتیشی: به پێی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ده‌یزانین، هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجام دراوه.
تێبينيێك بنێرە: