پشووەکانی مانگی ئادار ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / هه‌رێمی‌ كوردستان مسته‌فا بارزانی


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
به ‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌م مانگه‌دا شه‌ش رۆژ ده‌كرێته‌ پشوو.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ وێبساتی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا شه‌ش رۆژ پشووی تێدایه‌ كه‌ له‌ 5ی ئاداره‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.
به ‌پێی رۆژژمێره‌كه‌، رۆژی 5ی ئادار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا پشووی فه‌رمییه‌ و رۆژی 11ی ئاداریش به‌بۆنه‌ی یادی رێكه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970 پشووه‌.
هه‌روه‌ك رۆژی 14ی ئاداریش به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی مسته‌فا بارزانی و رۆژانی‌ 21 و 22 و 23ی مانگیش به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.