سەرۆکی کۆریای باکور داوا دەکات سوپای وڵاتەکەی بۆ شەڕ ئامادە بێت

(0) / / ئاسیا / کۆریای باکور کیم جونگ ئون ئەمریکا


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کۆریای باکور هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور، فەرمانێکی تایبەتی بە سوپای وڵاتەکەی دا.
کیم جونگ ئون دامەزراوەیەکی سەربازیی سوپای کۆریای باکوری بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی سەربازیی وڵاتەکەی بوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان.
ناوبراو داوایکردووە کە سوپای کۆریای باکور بۆ شەڕ ئامادە بێت و ئامادەکارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکان بەردەوام جێبەجێ بکات.
مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور بە ناوی قەڵغانی ئازادی لە 4 تا 14 ی ئازاری 2024 بە زیاتربوونی بەرچاوی سەربازەکان بەراورد بە مانۆڕەکەی ساڵی ڕابردوو خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.