تورکمانەکان چۆن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن؟

(0) / / فایلی تایبەت / کوردستان عێراق ئایدن مەعروف


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی بەرەی تورکمانی چۆنیەتی بەشداریکردنی تورکمانەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە.
ئایدن مەعروف سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەک بەرەی تورکمانی پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک بەرەی تورکمانی بە لیستێک بەشداری دەکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: وەک بەرەی تورکمانی کوردستان هەموو کات لە گەڵ ئەوەدا بووین ئەو گرفتانەی هەن لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، بە ڕێی وتوویژ چارەسەر بکرێن.
ئایدن مەعروف وتی: وەک لایەنی سیاسی تورکمانی و پێکهاتەی تورکمانیش، هیچ کات لایەنێک نەبووین لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دمانەوێت ببینە فاکتەرێکی باش و سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، 11 کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاوەتەوە.