ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئەدهەم بارزانییەوە

(0) / / كوردستان / ئەدھەم بارزانی


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی ئەدهەم بارزانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ کەناڵی حەدەس ڕایگەیاندووە کە کەسێکیان بانگهێشتی کەناڵەکە کردووە کە سەبارەت بە حزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد و ڕێبەرەکەی بە شێوەی شەخسی، خەڵکی بەلاڕێدا بردووە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی ئەدهەم بارزانی بۆ کەناڵی حەدەس بەم شێوازەیە:
بۆ برا بەڕێزەکانم لە کەناڵی حەدەس.
ئەم نامەیەتان بۆ ئەنووسم کە کۆمەڵێک گلەیی برایانەی لەخۆگرتووە، کە بابەتی بەرنامەو پەخشێكتان پەیوەندی بە حزب اللە شۆڕشگێڕی کوردی پێشووەوە هەبوو کە شێخ ئەدھەم بارزانی بەرپرسی یەکەمی بوو، وە ئێوە لێتان نەپرسین لەکاتێکا شتەکە پەیوەندی بە ئێمە و هەزاران جەنگاوەر و سیاسیەکان و ڕاگەیندنکارەکانەوە هەبوو ئەوانەی کە تێکۆشان لەدژی ڕژێمی سەدام حسێن وە شەهیدێکی زۆریان بەخشی، تائێستاش شانازی ئەکەین و گەلی کوردمان شانازی بە پاڵەوانێتی و قوربانیدانەکانیاوە دەکەن کە بەدرێژی مێژوو داویانە، کە هێزەکانمان ھەستاون بە تێکۆشانی چەکداری زیاتر لە ۲٦۷ کردەوەی سەربازی وە لەنێویاندا داستانی (کۆڕێ) و (خواکوڕک) وە هەموان ئەزانن کە یەکە سەربازیەکانمان هەستاون بە کردەی جۆری لەدژی ئەو ناوچانەی کە هێزی ڕژێمی بەعسی لێبووە.
ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی نکۆڵی بکەین یان بیسەلمێنین ئەوەی دوێنێ ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کەناڵەکەتەوە پەخشکرا سەبارەت بە پێکهێنانی حزبوڵای نوێی کوردستان، بەڵام ڕەخنەی برایانەمان ئەوەیە کە کەسێکتان هێناوە کە خەڵک بەلاڕێدا دەبات سەبارەت بە حزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد و ڕێبەرەکەی بە شێوەیەکی شەخسی، و سەر بە حزبێکە کە ئێمە بەرھەڵستی هەڵوێستەکانی دەکەین و کەسەکەش پاشخانێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە.
وەکو ڕاستیەکی مێژوویی ئێمە وەکو (حزب اللە) چووین بۆ ڕزگارکردنی ئەو حیزبەی کە میوانە وتەبێژەکەتان ئینتمای بۆ هەیە، چەندین جار ڕزگارمان کردووە لە تێکشکان و ئەو کێشانەی تووشی بووە، وە ئەمانە سەلمێنراون کەس ناتوانێ نکۆڵییان لێبکات جگە لە بێوەفاکان.
سڵاوی برایانەمان قبوڵ بکەن وە هیوادارم بێلایەن و پیشەییان کاربکەن.
نوسینەگەی تایبەتی
شێخ ئەدھەم بارزانی
١٧ـ٣ـ ٢٠٢٤