لە بارەی دەوامی خوێندنگاکانەوە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە بارەی دەوامی خوێندنگاکانەوە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە،بڕیاردار کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە هەر وانەیەک تەنها (٣٠) سی خولەک دەبێت و بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە قوتابخانەکانی ئێواران( مسائي) بەهەمان شێواز (دە) خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.