دوواکەوتنی مووچە، لەداهاتووشدا کاریگەریگەریەکانی لەسەر بازاڕی هەرێم دەمێنێت

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە بیابان نووری مووچە


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - شارەزایەکی بواری ئابوری ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لەپاڵ قەیرانی سیاسیدا دوچاری قەیرانێکی گەورەی ئابوری بووەتەوە و ئەو قەیرانە لەداهاتووشدا کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی هەرێم دەبێت.

بیابان نوری، مامۆستای زنکۆ و شارەزای بواری ئابوری، ڕایگەیاند: دواکەوتنی مووچە لەئێستادا کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر بازاڕی هەرێمی کوردستان و کاریگەریەکەی لەسەر کۆی هاوڵاتیان بەجۆرێکە کە زۆرینە  ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانیشیان بەتەواوی دابین بکەن و خواست لەسەر کڕینی پێداویستیە سەرەکیەکان کەمی کردووە.

وتیشی: بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە ملیۆنێک و دوسەد هەزار، مووچەخۆر بونیان هەیە کە ئەوەش ژمارەیەکی ئێجگار زۆرە بەراورد بە کۆی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم کە نزیکەی شەش ملیۆن کەسە، ئەوەش دەرخەری ئەوڕاستییە کە جموجوڵی بازاڕی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی زۆر بەندە بەو پارەوە کەمووچەخۆران دەیخەنە بازاڕەوە، 

بیابان نوری، باسی لەوەشکرد: دواکەوتنی مووچە کاریگەری کردۆتە سەرپلانی هاوڵاتیان و نازانن بەچی جۆرێک پلان بۆ خەرجییەکانی ڕۆژانەیان دابنێن، بەتایبەت لە ئێستادا کە مووچە بەشێوەیەکی زۆر ناڕێک دابەشدەکرێت و کاتێکی دیاریکراونییە بۆ دابەشکردنی مووچە.

بیابان نوری مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابوری ڕنیشیکردەوە: دواکەوتنی مووچە و ناڕێکی لەدابەشکردنی کاریگەرییەکانی تەنها بۆ ئێستانییە، بەڵکو لە دورمەوداشدا ئەوکاریگەریانەی هەر لەسەر بازاڕی هەرێم دەمێنێت و لەداهاتووشدا خەڵک و وەبەرهێنانیش ناتوانن بەتەواوی دەستکراوەبن لەخستنە گەڕی پارەکانیان کە ئەوەش گرفتێکی گەورەیە لەبەردەم بەرەوپێشچونی بازاڕی هەرێمدا