لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 1200 کەس لە عێراق بە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە کوژراون
(0) /
کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کردەوە و هێرشە تیرۆریستییەکانی ساڵی 2019 و 2020 زیاتر لە 1200 کەس لەم وڵاتە کوژراون.
عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ئامارێکی سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکانی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە لە ساڵانی 2019 و 2020 بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تیرۆریزم بۆ بەئامانجگرتنی سەر لە نوێی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر چالاکیی تێدا کردوون، گەڕاوەتەوە و ئەستەمە ڕۆژێک بە بێ کردەوەی تیرۆریستی و قوربانیدان تێپەڕ ببێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەدا 5 ی مردنی عێراقییەکان بە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکانە و ئەمەش پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: