نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە نێچیرڤان بارزانی بەریتانیا


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕوانگەی ناردووە، دەڵێت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوراشەممە 2024/3/27 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدایان تاوتوێ كرد.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردەوە و باسیان لە هەستیاریی دۆخەكە و پێویستیی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان، هەروەها هاوڕا بوون كە كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەكانی هەمووان چارەسەر بكرێن.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.