سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی خەڵکی خورماتوو دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە کوردستان خورماتو


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە وەفدێکی خەڵکی قەزای خورماتوو کرد، کە بەڕێز کەریم شکور محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیبوو.

لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 31-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، بارودۆخی قەزای خورماتوو تاووتوێ کرا و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە شارەکە و هەروەها  دابینکردنی سەرجەم پێداویستی خزمەتگوزاری و بژێوی بۆ دانیشتوانی قەزاکە و جێبەجێکردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی خورماتوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەڵوێستی بەرچاو و دیاریان هەبووە، چەندین ساڵیشە بەدەست ئاڵنگاری و کێشەوە دەناڵێنن، کە دەبێت چارەسەر بکرێن.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە رونکردنەوەیەکیان پێشکەش بە سەرۆك کۆمار کرد سەبارەت بە دۆخی خورماتو و بارودۆخی خەڵکەکەی، هاوکات بەشێک لەو کێشە و گرفتانەی روبەڕویان بوەتەوە خستەڕو، لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی شارەکە و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دوپاتکردەوە.