ئەعەرەجی: عێراق ئەوە ڕەتیدەكاتەوە كە خاكەكەی وەك گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ململانیەكان بەكاربهێنرێت

(0) / ڕوانگە عێراق ئەعرەجی فەڵەستین


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕەتكردنەوەی عێراق لە بەكارهێنانی بۆ یەكلاكردنەوەی ململانیەكان وەك خاڵی دەستپێك بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكانی پشتڕاستكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە راگەیندراوێكد كە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕوانگە نێردراوە، تێیدا هاتووە، “قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەكەیدا پێشوازی لە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا كردووە”.
ڕوونیشیكردەوە، "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی عێراق و فەرەنسا  بەخۆیەوە بینی، هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە هەموو ئاستەكاندا، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری كرا".
ئەعەرەجی ستایشی "هەوڵ و هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی كرد كە پاڵپشتی عێراقیان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەوانەش فەرەنسا"، جەختیكردەوە "ڕەتكردنەوەی عێراق لە شەڕی تۆڵەسەندنەوە لە دژی گەلی فەلەستین، جەختی لەسەر گرنگی ڕاگرتنی ئەم شەڕە و گەڕانەوەی ئاوارەكان كردەوە ".