خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت
(0) /
ڕوانگە ـ خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباوباری کۆمەڵایەتی بە ئامادە بوونی خاتوو زەکیە سەید سالح بریکاری وەزارەت، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر مونیر سەدیق سەرۆکی ڕێکخراوی WAMY کرد.
لە دیدارەکەدا خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خۆشحالی خۆی دەربڕی کە ماوەی دوو سالە ڕێکخراوی ناوبراو بێ بەرامبەر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی شەلتەر، خانەکان، پەیمانگە و سەنتەرەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات و وێڕای سوپاس و پێزانین لە بەڕێز دکتۆر مونیر سەدیق سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کرد کە ئەم کارە لە سەر داوای بەڕێزیان و بە شێوەی سەرکەوتووانە ئەنجام دراوە.
لە کۆتایی هەردوو لایەن ڕێککەوتن ڕێکخراوی ناوبراو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بێ بەرامبەری خۆی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەرفراوان بکات و شەلتەر، خانە، پەیمانگە و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەو شوێنانەش سوودمەند بن.
تێبينيێك بنێرە: