پێشمەرگەیەک بەهۆی  بەرکەوتنی تەزوی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پێشمەرگە هەورەبروسکە


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٦ی  بەیانیی بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی هەورەبرووسکەوە پێشمەرگەیەکی  سەربە فەوجی 2ی لیوای 15ی پیادەی سەربەوەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتەڕوو، "پێشمەرگەکە ناوی عەبدولغەفوور کەوشوو محەممەدە، لە گوندی جاستان لە میحوەری شەشی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەرکدا بووە.