هاتووچۆ لە دەروازەی پەروێزخانەوە ڕادەگیرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پەرویزخان ئابووری هاتوچۆ


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان، لە ڕاگەیەندراوێکدا  سەرجەم بازرگان و شۆفێران و نووسینگە و کاسبکارانی نێو حەرمی دەروازەکە ئاگادار دەکەنەوە کە  یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت."

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە،  وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (10ـی نیسان) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت. بەرپرسانی دەروازەکە سەرجەم بازرگان و شۆفێران و نووسینگە و کاسبکارانی نێو حەرمی دەروازەکەیان ئاگادار کردەوە کە  یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت."

بەپێی زانیارییەکان بەپێی رێککەوتنێکی پێشوەختەی نێوان هەردوولا، هەموو ساڵێک لە رۆژانی یەکەمی جەژنی رەمەزان و قوربان دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بەرووی جوڵەی بازرگانی دادەخرێن.