وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە زانکۆ خوێندکار دەرچوو


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێی نوسراوی ژمارە (784) لە رێککەوتی (2024/4/7) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای دکتۆر. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، هاتووە.

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (86) لە (2016/5/2) بڕیار درا بە بەخشینی ڕسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.